ژن به چ شێوه‌یه‌ك له فیلمی 'به‌ریه‌ككه‌وتنی كورت' وه‌كوو فیلمێكی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیادا وێنا كراوه؟
پەری کەریمی نیا
بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌ته‌وه دابنرێیت ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه خۆیان به بیرێكی هاوبه‌شه‌وه گرێ بده‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ش له نزیكه‌وه یه‌كتری نه‌ناسن. نه‌ته‌وه ته‌نیا كاتێك ده‌توانێ بوونی هه‌بێت كه ئه‌ندامانی ' خۆی له ناوه‌ڕاستی كۆیی نه‌ته‌وه‌كانی دی‌دا ببینێته‌وه'(ویلیا‌م ٥٥) و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌كوو بێگانه و یا 'ئه‌ویدی' ییهكی لاكانیدا پێناسه بكات. ژن له‌م كۆمه‌ڵگه زه‌ینی (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو)یه‌دا وا چاوه‌ڕوانی لێده‌كرێت كه رۆڵی خۆی وه‌كوو دایك، هاوسه‌ر و كچ به باشی بنوێنێت. له كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری به‌ریتانیا له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا ژن ببووه هێمایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه و پێویست بوو كه له به‌رامبه‌ر دوژمن پارێزگاری لێبكرێت و بپارێزرێت.
به‌شێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس...
ما را در سایت به‌شێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 103 تاريخ: پنجشنبه 10 آبان 1397 ساعت: 22:17