چۆن سینهمای نهتهوهیی كورد دهبینم؟

خرید بک لینک

چۆن سینهمای نهتهوهیی كورد دهبینم؟

پهری كهریمی نیا

نهتهوه بوونی دهبێت له ناو فیلمهكانیدا رهنگ بداتهوه و ببێته خوڵقێنهر و دامهزرێنهری سینهمای نهتهوهیی. ههر چهنده یهكێك له توخمهكانی سینهمای نهتهوهیی له سهر ئهوه پێداگری دهكات كه نهتهوه دهبێت سهرهتا دهوڵهتی ههبێت ئهوجا دهتوانێت ببێته خاوهنی سینهمای نهتهوهیی. ههڵبهت ئهمه جێگای مشتوومڕه چونكه ئهمه له بیری رامیارییهوه دێت، بێ ئهوهی كه دهوڵهتیش بوونی ههبێت سینهمایی نهتهوهیی دهتوانێت بوونی خۆی چێ بكات. ئهم باسهی سهرهوه به هیچ شێوهیهك له پێویست بوونی دهوڵهت بۆ نهتهوه كهم ناكاتهوه بهڵكوو پێویست بوونی به پهلهی زیاتر زهق دهكاتهوه چونكه له نهبوونی دهوڵهتدا، نهتهوهكانی دیكه، كه دهوڵهتیان ههیه، به حهزی خۆیان پێناسهی نهتهوهی بێدهوڵێت و بن دهست دهكهن، وهك داگیركهرێك شرۆڤه لهسهر داگیركراوهكهیان دهكهن. كهواته دهبێت ههبوونی سینهمای نهتهوهیی جودا بكرێیهوه له ههبوونی دهوڵهت و مشتوومڕی له سهر بكرێت. سینهمای نهتهوهیی دهیهوێ پێداگری له سهر ئهو خاڵه بكات كه له سینهمای نهتهوهییدا نهتهوهیهك، كورد بۆ نموونه، خۆی له نهتهوهكانی دیكه جودا دهكاتهوه به مهبهستی نیشان دانی زمان، كهلتوو، كهلهپوور، مێژووی خۆی و ئهو چهشنه جیهان بینییهی كه لهسهر دونیا ههیهتی.

ههندێ كهس به ورووژانی ههندێ پرسیار كه وهڵامهكهی هیچ یارمهتیهكی بوونی نهتهوهیهك وهك كورد نادات دهیانهوێ رهوتێك كه به ناوی سینهمای كوردی رێكهوهتووه بوهستێنن. یهكێك لهو پرسیارانه ئهوهیه كه ئایا شتێك به ناوی سینهمای كوردی له بنهمادا ههر بوونی ههیه؟ ئهمه بهستراو بهوهیه كه تاك له چ گۆشه نیگایهكهوه ئهم پرسیاره دهپرسێت. دهتوانێ وهڵامی ئهم پرسیاره بهم شێوه بدرێتهوه كه راسته كه یهكێك له تایبهتمهندییهكانی سینهمای نهتهوهیی ژمارهی ئهو فیلمانهیه كه نهتهوهی كورد بۆ پێناسهی خۆی دروستی كردووه. ئهمه دهتوانرێ مشتوومڕی له سهر بكرێت كه گرینگ چهندایهتی نییه گرینگ كوالیتی و یا چۆنایهتی ئهو فیلم و یا فیلمانهن كه كورد له سهر خۆی دروستی كردووه بۆ ئهوهی له بوونی خۆی وهك نهتهوهیهكی سهربهخۆ له نهتهوهكانی دی و یا ئهوانی تر به قهولی لاكان جودا بكاتهوه. لێرهدا مهبهست له چۆنایهتی ئهوهیه كه كورد چۆن خۆی وهك نهتهوهیی تاقانه و یهكپارچه و جیاواز وێنا كردووه. كورد وهك نهتهوهی تاقانه، یهكپارچه و جیاواز له یهكهم فیلمی بهڵگهیی له رۆژههڵاتی كوردستانی له ساڵی ١٩٨٤دا تۆمار كراوه كه ناوی 'نان و ئازادی' یه. كورد یهكڕیزی و هاوئاههنگی و یهكپارچه بوونی خۆی بۆ ئهوی دی نومایشت دهكات. كورد لهم فیلمه بهڵگهییهدا نهتهوهیهكه كه پارێزگاری له خاك و نیشتمانی باوباپیرانی خۆی دهكات.

با ئهوهمان له بیر نهچێت كه سینهمای نهتهوهیی بهس بهمانای ئهوه نییه كه كورد بێت و پڕووپاگهنده بۆ خۆی بكات بهلكوو ئهوهیه كه وێنایهكی بهو شێوهش له خۆی نیشان بدات كه بهردهوام له بهسهراچوونهوهی خۆیدایه و ئهندامهكانی ئهو كۆمهڵگا یهكپارچهیه له قهتیسی و خۆپهرهستیدا ناژین و بهردهوام ههوڵی نوێ كردنهوهی خۆیان دهدهن. ئهگهر سینهمای نهتهوهیی بهو شێوهیه نهبێت نه كورد بهڵكوو ههر نهتهوهیهكی دیكهش بێت وهكوو نهتهوهیهكی دواكهوتوو له بواری نێو نهتهوهییدا خۆی دهردهخات. كورد دهبێ ئاگای له دهمووچوی نێونهتهوهیی خۆشی بێت. فیلمی شیوهنی بهفر (٢٠٠٥) له دهرهێنانی جهمیل رۆستهمی فیلمێكه كه دێت پێگهی ژن له نێو كۆمهڵگای كوردیدا لێك دهداتهوه. ئهگهر ئهو فیلمه كهسایهتی سهرهكی فیلمهكهی، رۆژین، وا ناچالاك نیشان بدایهوه كه داب و نهریتی كۆن زاڵ دهبێ به سهریدا به رای من ئهو فیلمه دهبووه فیلمێك كه دهمووچاوی كوردی ناشرین دهكرد و نهدهبووه فیلمێك كه دهرخهری تایبهتمهندی سینهمایی كوردی تێدا بدۆزرایهتهوه.

سینهمای نهتهوهیی كوردی دهبێ چالاك بێت له بهرامبهر كێشهكانی نێوخۆیدا و خۆی چارهسهری بۆ بدۆزێتهوه نهك ئهوهی كه بێدهسهلات بوون و تهسلیم بوون به قهدهر و چارهنووس زاڵ بكات. لێرهدا تێڕامانێك له سهر فیلمهكانی بهڕێز تهها كهریمی پێویست بوونی خۆی دهردهخات. ئهوهیش ئهو تێڕامانه كه ئایا ئهو گۆشه نیگای كه ئهو ههڵیبژاردووه له سهر روانین بۆ كورد و كێشهكانی تایبهت به كورد نیگایهكه كه خود دهبێت له سهر خود ههیبێت یا نیگای ئهویی تره( زاراوه لاكانییهكه) له سهر خود؟ له فیلمی كوێستانی سپی كه فیلمێكی شاعیرانهیه نیگای خود بۆ سهر خود نیگایهكی رهخنهئامێزه كه له كۆتاییه دا ههر ئهو خوده چارهسهری كێشهی براكوژی له ئاشتیدا دهبینێت و تهبایی و یهكریزی گشتی و بانگهشه بۆ ئهو بیرۆكهیه دهكات. ئهمه وهك نیگا بۆ سهر سینهمای نهتهوهیی لهم فیلمهدا پهسند كراوه بهڵام ئهگهر ههر نیگای خود بۆ خود بگوازینهوه بۆ سهر كوێستانی قهندیل نیگا خودهكه تووشی كێشه دهبێت. فیلمهكه له سیمبۆلی كوردی 'قهندیل' ، كه وهك سیمبۆلی خۆراگری پێناسه كراوه له ناو نهتهوهی كورددا هاتووه، كهڵكی وهرگرتووه و بینهر چاوهڕوانی ههر ئهو نیگا كوردانیهش دهكات، كهچی له كۆتاییدا كه كهسایهتیهكان ونبووهكهی خۆیان به ههزار گێره و كێشه دهدۆزنهوه و ون بووهكه ، نهسرین، قسهی عهرهبێك وهردهگرێ و خۆی دهكوژێ. لێرهدا نیگای خود بۆ سهر خود دهبێته نیگای ئهویدی تر بۆ سهر خود. نهسرین دهبوایه به بیری ژنێكی كوردهوه داهاتووی خۆی دهست نیشان بكردایه. ئهو هیوای تهواوی ئهویندارانی بوو، رزگاریكهر بوو، جا ئهگهر رزگاریكهر خۆی بێهۆ بكوژێ كێشه سازه چونكه كوشتن كاتێك كاریگهره كه چارهسهر بێت نهك ئهوهی كه كێشهكان بكاته گرێ كوێرهی ههتایی. كهواته ئهم فیلمه ناتوانێ پێناسهی كورد بكات چونكه رزگاریكهرهكه سهربهخۆیانه ههڵوێستی نهگرتووه و ئهوی تر به چارهسهری خۆی مێشك و وبوونی ئهمیان داگیر كردووه.

ههر وهك له سهرهوه ئاماژهی پێكرا كورد دهبێت له بهرامبهر ئهویتردا خۆی پێناسه بكات. بۆ نهتهوهی كورد به تایبهتی سینهمای نهتهوهیی كارێكی چهند قاتی دهوێ. بۆ نموونه ئهگهر سینهمی نهتهوهیی بهریتانیا دهیهوێ سینهماكهی بههێز بكات ئهوی تری ئهو بهتایبهت هالیوده كه هاوزمانه و وهك كهلتووری سهرهوهی لێهاتووه و خهریكه سینهماكهی دهخاته ژێر كاریگهری خۆی و تهنانهت له فرۆشی فیلمهكانشیدا كاریگهری ههبووه، كهواته بهریتانیا له سینهمای نهتهوهییهكهدا ئهویتری به هالیود دهزانێت و دێت خۆی له بهرامبهر ئهو دهسهڵاته زاڵهدا پێناسه دهكات. ههر چهنده له بهرامبهر وڵاتانی تریشدا وهك فهڕهنسه و ئاڵمان و ههر ئهو بۆچوونه ئهویتره ههیه بهڵام هالیود ئهویتری سهرهكییه چونكه باژێری بهریتانیا به تایبهتی و ههموو جیهانی به گشتی قۆرخ كردووه و ههڕهشه یه له سهر كهلتووری بهریتانیانی. كهواته ئهمه بۆ كوردیش بهكار دهبرێت. كورد دهبێ ئهیتری راستهقینه یا ئهویتره راستهقینهكان دهست نیشان بكات و له ناو ماڵی خۆی دهریان بكات و پاشان وهك بهریتانیا دهبێ هالیود و یا وڵاتانی تر به ئهوی تر ببینێت. ئهم دۆخهی كه كورد خهریكه به ناویدا تێدهپهڕێت ئاساییه چونكه سینهما لای ئێمه پیشهسازییهكهی نوێیه. له بواری رامیاریدا كورد كێشهی ههیه كهواته كورد لهم كاته ههستیارهدا دهبێ وردانهتر و ژیرانهتر له ئهویترهكان بڕوانێت، بۆیه لێرهدا دهبێ رهخنه له كاری بهڕێز كهریمی و كهسانی تر كه نیگای ئهوی تربهسهریاندا زاڵه بگیردرێت.

به كورتی كورد له سینهمایی نهتهوهیی دا دهبێ نیگای خود بۆ سهر خود وهك تاكێكی كورد چالاكانه بنوێنێت و له بهرامبهر ئهویتردا درێژه به تاقانه بوونی، یهكگرتوویی، یهكڕیزی و چالاك بوونی خۆی بدات بۆ ئهوهی جێگا و بوونێكی جیاواز، بههێز و سینهمای نهتهوهییهكی ناوازه به ناوی 'سینهمای نهتهوهیی كوردی' بۆ خۆی ههموارتر و بهپێزتر بكات.

به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس...

ما را در سایت به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 73 تاريخ: چهارشنبه 11 فروردين 1400 ساعت: 22:49

صفحه بندی