بهپیشهسازیكردنی چینی كرێكار: بهخێرهاتن بۆ پاوشایهتی سایبۆرگ

خرید بک لینک


بهپیشهسازیكردنی چینی كرێكار: بهخێرهاتن بۆ پاوشایهتی سایبۆرگ  

 

پهری كەریمینیا

 

ئێمه ههموو سایبۆرگین. دۆنا وهی هارهوهی باس لهوهوه دهكات كه ئێمه ههموومان  'دووتوخمهیهك له ماشین و بوونێكی زیندووین.'[1]  ههر چهنده خودی وشهی سایبۆرگ له ساڵی ١٩٦٠ له لایهن مانفرێد كلاینێس و ناسان س. كلینهوه ساز كرا بهڵام بیرۆكهكهی بیرۆكهیهكی كۆنه. خهڵك به بهردهوامی ماشینیان بهكارهێناوه به مهبهستی بردنه سهرهوهی ئاستی ژیانیان، بهتایبهتی، له پاش شۆڕشی پیشهسازییهوه.  خهڵكی ماشینیان به كار هێناوه و یا رهنگه باشتریش وا بێت كه بڵێین ماشین هێزی خهڵكی به كار هێناوه بۆئهوهی خۆدی خۆی كار بكات و بوونی خۆی بسهلمێنێت. ماشین دهبێته هۆی ئهوهی كه خهڵك به شێوهیهكی سهختتر و جیدیتر كار بكهن و ههر لهم رێگایهوهیه كه ماشین و مرۆڤ دهبنه بهشێك له یهكتری. كهواته، لێرهدا جیاوازییهك له نێوان  ئهواندا بهدی ناكرێت ولێرهدایه كه دهتوانین بانگهشهی له دایك بوونی سایبۆرگ بكهین. ئامانجی نوسینی ئهو وتاره ئهوهیه كه باس له بیرۆكهی به سایبۆرگبوونی چینی كرێكار لهم دوو فیلمهی خوارهوهدا بكات: ' پیاوێك به كامێرای فیلمهوه' (١٩٢٩) له دهرهێنانی دزیگا وێرتۆڤ و فیلمی 'كورد یهزیدی'  (١٩٣٣) له دهرهێنانی ئاماسی مارتیرۆسیان. ههردوو فیلمهكه كاتێك باس له به پێشهسازیكردنی چینی كرێكار دهكات وهكوو پاوشایهتیهكی یۆتۆپیایی لێی دهدوێت. ئهم نووسینه له دوانهی لێكدژ بۆ ههڵسهنگاندنی شوناسی چینی كرێكار كهڵك وهردهگرێت كه به چ شێوهیهك له ههر دوو فیلمهكهدا ئهم شوناسه گۆڕدراوه بۆ شوناسێكی سایبۆرگی . به شوناسی نوێوه، چینی كرێكار تهكنهلۆژیا وهك كهلتوورێكی نوێی خۆیان وهردهگرن و دهبنه شارۆمهندێكی نوێ. ئهم لێكۆڵینهوه دهیهوێت مشتوومڕ له سهر ئهم خاڵه بكات كه كاتێك كه چینی كرێكار خۆی ماشینیزه كردووه مهبهستی ئهوه بووه كه له بهرانبهر چینی بۆرژوازی و یا چینی سهرهوهی كۆمهڵگادا بوهستێت و شكشت به دهسهڵاتی ئهوان بێنێت . كهچی له ههمانكاتدا دهبێته هۆی ئهوهی كه ئهم پرسیاره ئاراسته بكرێت كه به چ شوهیهك یهك دانه سایبۆرگ دهتوانێت ماڤی شارۆمهندی ههبێت و یا پێبدرێت (شارۆمهندی بۆ مرۆڤه)؟  ههر ئهم نووسینه له گوشه نیگای فێمێنیستیشهوه ئهو خاڵه لێكدهداتهوه كه له فیلمهكاندا ژنان لهم پاوشایهتیهدا به چ شێوهیهك بهكارهێنراون.  دهتوانرێ مشتوومڕ له سهر ئهم بابهته بكرێت كه ئایا له ناو پاوشایهتیهكهدا ههڵاواردن له نێوان دوورهگهزی سایبۆرگیهكهدا روویداوه ؟ ئهم لێكۆڵینهوهیه ههروهها باس لهو دهسهڵاته نوێیه یا حكوومهته نوێیهی پاوشایهتییهكهش دهكات و دهڵێ كه له چ شتێك دهچێت و پاشان تیۆری پانۆپتیسیسمی میشێل فۆكۆ دهكار دههێنێت به مهبهستی ئهوهی كه به شێوهیهكی قووڵتر لهم ئیدیای سایبۆرگییه بڕوانێت و تێگهیشتنێكی باشتری لهم ئایدیایه ههبێت. پاشان له سهر ئهم خاڵه تاوتوێكردن دهست پێدهكات كه ئایا حكوومتێكی لهو چهشنه دهتوانێ له ناو دونیای راستهقینهدا بوونی ههبێت؟ و یا ئهمه بهس وههمێكه؟ له كۆتاییدا، له سهر ئهو خاڵه دهوهستێت كه ئایا شوێنێكی لهو چهشنه دهتوانرێت ناوی یۆتۆپیای لێ بنرێت  له كاتێكدا كه ئازادی سایبۆرگ داشكاندنی بۆ كراوه؟

 

 

 https://www.youtube.com/watch?v=z97Pa0ICpn8

 Kurds- Yezidis 1933

 https://ok.ru/video/12959551909

 

ئهم وتاره له دووتۆی كتێبێك به ناوی 'بهخێربێن بۆ سینهما' دا بڵاو دهبێتهوه.



[1] گیل، ل.٥٠.

به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس...

ما را در سایت به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 128 تاريخ: جمعه 4 اسفند 1396 ساعت: 0:52

صفحه بندی