''ئێمه‌ی سه‌رله‌نوێ'': سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كوردی، نه‌ته‌وه و ناسنامه له پشت ده‌وڵه‌ته‌وه
پێشكه‌شه به:
زانیار مورادی
لۆقمان مورادی
رامین حسه‌ین په‌ناهی
سوپاسی تایبه‌ت بۆ د. مه‌سعود رۆسته‌می
نووسینی: په‌ری كه‌ریمی نیا
ئه‌م تێزه له هه‌ندێك له‌و فیلمانه ده‌كۆڵێته‌وه كه له‌م چوار ده‌ییه‌ی رابردوودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كراوه و له‌و خاڵانه ده‌گه‌ڕێت كه بوونی كورد وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتوو له سینه‌مای نه‌ته‌وه‌ییدا پیشان بدات . هه‌ڵبه‌ت هه‌ر چه‌نده كورد له هه‌نووكه‌دا ده‌وڵه‌تی نییه. له سینه‌مای نه‌ته‌وه‌ییدا كورد دێت به یارمه‌تی وه‌رگرتن له تیۆری 'بوون و كات' ی هایدگه‌ر و تێخنه ( Techne ) هونهرسینهما ( Techne ) كیانێك بۆ خۆی چێ ده‌كات. بوون له دونیای هونه‌ردا ده‌بێته هۆی بونیادنانی بنه‌مای سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كوردی رۆژهه‌ڵات، بۆ نممونه له فیلمی 'نان و ئازادی' (1984) ته‌یفوور به‌تحایی دا. به‌م پێیه كورد 'له بوون له‌وێ' هاتووه به ته‌واوه‌تی بوونی خۆی له بوونی ئه‌وانی دی جودا كردۆته‌وه. دوای دانانی ئه‌م بنه‌مایه كورد دێت بوونی خۆی له هونه‌ردا سه‌رله‌نوێ پێناسه ده‌كاته‌وه. ئه‌و به‌و بوونه كۆنه رازی نییه كه له كاتی خودا كۆنه‌كه‌دا هه‌یبوو ده‌یه‌وێ بوونێكی نوێ ئه‌گه‌ر له هونه‌ریشدا بووه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌و له چاوه‌ڕوانی خودای نوێدایه، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه خودای نوێ بوونی نه‌بێت و ئه‌و بوونه سه‌ر لهنوێیهی كورد خۆی ته‌واوكه‌ری باسه‌كه بێت. له‌و بوونه سهرلهنوێیهدا كورد بوونی خودا كۆنه‌كه تووشی گرفت ده‌كات و بوونی منداڵ وه‌كوو بریندار بوویه‌كی ده‌ستی ئه‌و خودایه له فیلمێكی وه‌ك كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان (٢٠٠٠)ی به‌همه‌ن قوبادیدا زه‌ق ده‌كاته‌وه. له هونه‌ردا، یا هه‌مان techne به زمانه هایدگهرییهكهی، منداڵی كورد گه‌وره ده‌بێت وبه خۆناسینێكی جیاواز له بوونی خۆی ده‌گات. ژن له‌م بوونه سه‌ر له نوێیه‌دا بێبه‌رهه‌م نابێت و ژیانی رۆژانه و كه‌لتوور ده‌داته به‌ر پرسیار وبه لێكۆڵینه‌وه ی تایبه‌ت به خۆی دێت بڕیار بۆ ژیانی خۆی ده‌دات له فیلمی شیوه‌نی به‌فر (٢٠٠٥) ی جه‌میل رۆستهمیدا ئه‌م نموونه نوێنراوه. له‌م ساڵانه‌ی كۆتاییشدا كورد به گه‌ڕان له ناو خۆیدا و دۆزینه‌وه‌ی گرفته‌كانی خۆی دێت فیلمی لێره هه‌موو رۆژێك زستانه (٢٠١٧) ی زانیار عه‌زیزی لێ به‌رهه‌م دێت. عه‌زیزی له‌م فیلمه‌دا قامك ده‌خاته سه‌ر جاشی كوردی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م جاشانه كه ناسنامه‌ی خۆیان ون كردووه ده‌خاته به‌رچاوی بینه‌ر. ئه‌م نووسینه مشتوومڕ له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه له نه‌بوونی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا به چ شێوه‌یه‌ك فیلمی ئه‌وانی تر مێژووی كورد و بوونی كورد ده‌گۆڕن و بچووكی ده‌كه‌نه‌وه وتا سنووری سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری ناسنامه‌یان ده‌یان به‌ن. فیلمی چ (٢٠١٤) ئیبراهیم حاته‌می كیا له‌و فیلمانه‌یه كه كورد به ناحه‌زترین ده‌مووچاو نیشان دراوه. به كورتی كورد له‌م برگه مێژوویه‌دا ده‌توانێ له ناو هونه‌ردا بوونێكی سه‌رله‌نوێ بۆ خۆی بخوڵقێنێت و ئه‌مه وا ده‌كات كه بوونی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی كورد رۆژ له دوای رۆژ به‌پێزتر بێت.
ئه‌م وتاره له دووتۆی كتێبێك به ناوی 'به‌خێربێن بۆ سینه‌ما' دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌شێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس...
ما را در سایت به‌شێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید
برچسب: نویسنده: بازدید: 103 تاريخ: چهارشنبه 11 فروردين 1400 ساعت: 22:49