جاسووس له نێوان بهڕهوشت و بێرهوشت بووندا

خرید بک لینک

قهرهنتینهی فیلم ١

جهونی سوور ٢٠١٨

جاسووس له نێوان بهڕهوشت و بێرهوشت بووندا

پهری كهریمی نیا

زۆر جار مرۆڤ له نێوان كردن و نهكردنی كارێكدا دهكهوێته بهربهرهكانێیهكی زۆر له گهڵ خۆیدا. ئهو بهربهرهكانێیه پێویست نهكات كه بهس له بهرژهوهندی تاكدا بێت رهنگه ههندێ جار له بهرژهوهندی گرووپێكی زۆری خهڵكیدا بێت و و یا بۆ راگرتنی هاوسهنگی له نێوان دوو هێزدا بهڕێوه بچێت و یا تاكهكه ئهوه به پێی ویژدانی خۆی بكات. ههڵبهت ههندێ ئهخلاق سهرچاوه گرتوو له كردن و نهكردنهكانی كۆمهڵگاوهیه، رهنگه له ئایینهوه هاتبێت، و یا ههڵقوڵاوی زانست بێت. نامانهوێ لێرهدا به مانای راست و یا ههڵه بگهین بهس دهمانهوێت پێداگری له سهر بوونی ههڵبژارده بكهینهوه و جیاوازی بۆچوون له چۆنیهتی ههڵبژاردنی شتهكان روون بكهینهوه. مۆڕاڵ، رهوشت و یا ئهخلاق جیاوازی نێوان مهبهست، ههڵوێست و كردهوهیه كه دهبێته هۆی ئهوهی كه جیاوازی ههبێت له نێوان ههڵبژاردهكهدا وهك شیاو و نهشیاو.[1]ههر له بهرانبهر بهڕهوشتبووندا بێڕهوشت بوونیش ههیه كه به پێچهوانهی تهواوی نۆرمه ستانداردهكانه و دهتوانێ كهس له سهری سزا بدرێت. نموونهی ههره باش كه دهتوانرێ بهێنرێتهوه بهسهرهاتی ئادهم و حهوایه كه ههتا له بهههشت بوون وهك مرۆڤی باڵا سهیر دهكران كهچی ههر كه سێوهكهیان خوارد له سهر بێڕهوشتی له بهههشت دهركراون و وهك سزا ناردران بۆ سهر زهوی. ئهوهی كه ئهم دوانه كاری شیاو یا نهشیاویان كردووه رای جیاوازه. رهنگه كهسێك بڵێت كه نابێ ببهزێندرێت. بهڵام سنوور بهزاندنی ئهمان مهعریفهی لێكهوتهوه، دهسهڵاتی مرۆڤی نیشاندا كه دهبێ خۆیشی ویژدانی خۆی وهگڕ بخات چونكه بڕیار نییه ههمیشه شته ستانداردهكان باش بن. ئهوان بهو مهعریفهیه گهیشتن به ناسینی خۆیان، ئیرادهی خۆیان تاقی كردهوه، نۆرم باویان پسان و گهیشتن به تاكیهتی خۆیان.

به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس...

ما را در سایت به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 105 تاريخ: چهارشنبه 27 فروردين 1399 ساعت: 14:42

صفحه بندی