گوتاری زاڵبوونی ئهویدی بهسهركورددا له لایهن خودی كوردهوه، كلیپی زرمه وهك نموونه

خرید بک لینک

گوتاری زاڵبوونی ئهویدی بهسهركورددا له لایهن خودی كوردهوه،

كلیپی زرمه وهك نموونه

پهری كهریمی نیا

من و تۆ؟ من یا تۆ؟ ئێمه و ئهوان؟ ئێمه یا ئهوان؟ كاتێك كه باسی من و تۆ دهكهن ئهوه بهو واتایه دێت كه من و تۆ جیاوازین و یهك كهس نین و ههر بهو شێوهی كه ئێمه ئهوان نین و ئهوانیش ئێمه نیین. ئهم ئێمه و ئهوانه كاتێك دروست دهبێت كه گرووپێك بێن و دهست بكهن به جودا كردنهوهی خۆیان لهوانی تر. ئهو جودا كردنهوهیه دهتوانێت له دونیای راستهقینهدا بوونی ههبێت و یا دهتوانێت به گشتی له خهیاڵی ئهندامانی ئهو گرووپهوه هاتبێته دهر. ئهم جوداكردنهوه پێناسی ناسنامهی لێ دهكهوێتهوه و وا دهكات كه تاك خۆی سهر به گرووپ و تاقمێك بزانێت و ئهوانی تر نهتوانێت وهك بهشێك له خۆی وهربگرێت. كهواته كاتێك كه ئهو ناسنامهیه دروست بوو من یا تۆ بوونی نییه چونكه ئێمه یا ئهوانێك بوونی نییه. (یا) واته من و تۆ له یهك دهچین كهچی ( و) واته دوو شتی له یهك جودا. لهم نووسینهدا دهمهوێت باسی من و تۆ من یا تۆی ناسنامهی تاكی كورد بكهم كه بۆ چی تاكی كورد ئهویدی هێشتا ناناسێت و هێشتا ئهو گوتاره بهڕێوه دهبات كه ئهویدی بۆ پێناسهی كورد كهڵكی لهوهردهگرێت. نموونه كه بۆ ئهم نووسینه بهكاری دێنم گۆرانی كۆمسای زرمهیه كه دیاكۆ موقتهدێری كاری ئێدیتی بۆ كرددوه.

به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس...

ما را در سایت به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 134 تاريخ: چهارشنبه 27 فروردين 1399 ساعت: 14:42

صفحه بندی