بهشێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس

خرید بک لینک

بهشێك له رۆمانی نێكرۆپۆلیس

به هیوای چاپ بوونی له ساڵی نودا

 

کەسی سێهەم

پهری كهریمی نیا

مامە رهشه لە بەرانبەر کەسی سێهەمدا دانیشتووە. هەر دووکیان چاوەڕێی ئەوەن کە ئەویدی سەری قسە بکاتەوە. بەڵام ئەو دانیشتنەی کە ئەوان بەرامبەر یەک دانیشتوون لەوە ناچێت نە کەسی سێهەم باسی ئەوە بکات کە ئەو کوڕەی دیپلۆمی هەبوو چی لێهات و نە مامە رهشەش باسی ئەوە بکات کە بۆ چی دهرگای لێ داخستووە و نەیهێشتووە لە گەڵی بچێتەوە دەر. نیگاکان دەدرا لە یەکتری. مامە رهشە هەستا و سووڕێکی بە دەور ژوورەکەدا لێدا. لە بەردەم پەنجەرەکەدا گیرسایەوە. کەسی سێهەم هەوڵیدا سەیری نەکات. دەیزانی ئەگەر بە مامە رهشە بڵێ کە نەمدەویست تۆ لە باسی عەبد و ئەواندا قسان بکەی مامە رهشە دار و بەردی بەسەر یەکتردا دەدا. کەسی سێهەم شیمانەیترسی ئەوەشی لێدا كە رەنگە مامە رهشە (ئەو کەسەی کە بەس كهسی سێههم توانای بینینی ئهوی ههبوو) بڕوات و بەجێی بهێڵێت. ئەو بەجێ هێشتنە دەبووە هۆی ئەوەی کە لەوەی کە هەیە زیاتر تەریک بکەوێتەوە. مامه رهشه تاقه ههڤاڵی كهسی سێههم بوو. ئێستا پیرتر بووه لهو كاتهی كه حیزبی بهجێهێشت. بهڵام پەککەوتە نییە تۆزه گوڕێكی تێدا ماوه. ههر چهند خۆی وازی لە رێبەرایەتی حیزب هێنا، مامە رهشە بڕوای پێنهدهكرد.

 

_ واز هێنانت ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تۆ لە بەر بەرژەوەندی حیزبەکە وازت هێنا بێت و رێگە بە کەسی گەنج بەیت بۆ ئەوەی گەنجانە و بە بیری نوێتر حیزبەکە بەڕێوە ببەن بەڵکوو واز هێنانی تۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەستت کرد و یا باشتر وایە بڵێم بینیت کە قوربی جارانت لە ناو حیزبدا نەماوە. دیت کە لە دواوە زمانت لێ دەردەکێشن و بیلاق دهگرن بۆت.

 

ئهم قسانه مامه رهشه له رووی دهفتهرهكهیهوه وهبیر كهسی سێههمی دههێنایهوه. دهفتهرێ كه مامه رهشه ههڵسووكهوتی كهسانی دهورووبهری كهسی سێههمی تێدا دهنووسی و دواتر كهسی سێههمی لێ ئاگادار دهكردهوه. باسی كاتی پێش دهست له كار كێشانهوهكهی كهسی سێههم له سهرۆكایهتی بوو.

 

 

کەسی سێهەم کە دەڕۆی هەر لە پێشەوە دەڕۆی ئاگای لە پشتەوەی خۆی نەبوو کە کێ چی دەکات و کێ چی ناکات. ئەگەر عەبد بوایە ئاگای لەهەموو شت دەبوو بەڵام عەبد خۆ میو میو نەبوو لە هەموو شوێنێک بێت. مامە رهشە بە ئەنقەست وشەی میو میوی بەکار دههێنا چونکە کەسی سێهەم خۆشی لەو کارتۆنە نەدەهات. نە لە بەر ئەوەی کە کارتۆنێکی خراپ بێت بەڵکوو ئێرەیی بە میو میو دەبرد کە دەیتوانی هەرکاتێک بیهەوێ لە هەموو شوێنێک ببێت.

_ گوڕی جارانم بوایه، داخهكهم.

کەسی سێهەم بۆیە عەبدی لە ژن و منداڵ کرد کە ببێتە میو میو و لهو شوێنانهی كه ئهم دهیویست ئاماده ببێت. بهڵام عەبدیش ههر وهك خودی كهسی سێههم نوقستانییهكی ههبوو. ئهوان بینراو بون و مامه رهشه هێزی ئهوهی بوو كه  له ههمانكاتدا كه بوونی ههیه نهبینراو بێت. مامه رهشه  له پشتهوهی كهسی سێههم دهڕۆیشت و ئاگای لێبوو كه ههندێ جار كێ قامك درێژ دهكات كه بیكات به قوونی كهسی سێههمدا، به قوونی سهرۆكهكهیاندا. بێ ئهوهی خودی سهرۆكه  ئاگای له پاشهڵی خۆی  بێت.

 

 مامه رهشه له پشتهوه دهڕۆی و ئاگای له سرتهی مار و مێروو بوو و دوایی نوخت و پوخت دهیكرده مشتی كهسی سێههمهوه.

 جارێکیان کە كهسی سێههم دەچوو بۆ کۆبوونەوەی ئهندامانی حیزب، هەندێ لە پاسەوانەکانی ئیسكۆرتیان كرد. بە زۆری چوار پاسەوان دەچوو لە گەڵی. یەکێک لە پێشەوە دەڕۆی. یەک لە پشت سەرییەوە و دوو دانەش ئەم شان و ئەو شانیان دەگرت. ئەوڕۆژە بەو شێوەیە نەبوو. یەک لە پێشەوە دەڕۆی و سێ دانەکەی دی لە پشتەوە بوون. له یهك ریز دهڕۆیشتن. کەسی سێهەم تێنهفكری كه بۆ چی ئاراستهی ئیسكۆرتهكهیان گۆڕاوه. كهسی سێههم لهو كاتهدا بهس هزری خۆی له سهر ئهوه كۆ كردبوویهوه كه به چ شێوهیهك ئهندامانی جەماعەتی دەملار لە حیزب دوور بخاتهوه. مامه رهشه ئهم بیرانهی كهسی سێههمی دهزانی بۆیه خۆی له پشتهوه ئاگای له كهسی سێههم بوو. پێش رێكهوتنیان مامه رهشه دنهی كهسی سێههمی دا كه به جێگای وهدهرنانی ئهو جهماعهتی دهملاره له ناو حیزبدا شوێنێكیان بۆ بكاتهوه. كهسی سێههم سوور بوو له سهر ئهوهی كه جهماعهتی دهملار هیچ شوێنێكیان له ناو حیزبدا نییه.

_ ئهوان به رووتی له ناو بنكهكاندا دهگهڕن و به گهڵایهك خۆیان دادهپۆشن و دهڵێن كه دهبێ كۆمۆنی هاوبهش ههبێت. كۆمۆنی هاوبهش به گهڵا نابێت.

_  ئهوان داوای بهش له سهرۆكایهتی دهكهن. دوو سهرۆك له یهك شوێندا جێگایان نابێتهوه. گهنجی بێ ئهزموون حهددی چییه جێگای منی ٧٠ ساڵه دهگرێتهوه كه كۆڵێك كارم كردووه. دهمووچاوم له ناو حیزبدا چرچ كرددوه. سهیری دهستم بكه چۆن دهلهرزێ. له پیری نییه. دهستم دهلهرزێ كاتێ بمههوێ ئهم رهنجهم به خۆرایی بدهم به دهست گهنجی دهمڕووتهوه.

_ من گوێرهكه سووره ناخهمه سهر دهستم كه فڕین و نهفڕینی له بیروڕامدا كاریگهری دابنێت.  عەبد ههموو لایهنهكانی لێك دهداتهوه ئهوجا من بیری لێدهكهمهوه.

 

 كهسی سێههم ههر له مێشكیدا پرسیار و وهڵامی دههێنا و دهبرد. تهنانهت ئهو پرسیارانهی كه به عەبدیشی دابوو كه له كۆبوونهوهكهدا لێی بكات.

                                                                                                                                         

با ئهوهش بوترێت کە ئهوه بەس حیزبی دەمڕاست نەبوو کە دەملاری تاوانبار دەکرد دەملاریش دەمڕاستی تاوانبار دهكرد.

 

_ سهرهتا دهبێ لهو كۆبوونهوهدا سهرۆك بۆمان روون بكاتهوه كه بۆ چووی ههموو شهوێك ماڵهكانمان پڕ دهێت له قهله رهش. قهلهرهشێك كه چاوی وهك كامێرا شهوق دهداتهوه.

 

دهملارهكان لایان وابوو كه ئهو قهله رهشه  پێوهندی راستهوخۆی له گهڵ سهرۆكدا ههیه.

 

_ دهبێ ئهوهشمان بۆ روون بكاتهوه كه بۆ ئێمه وهك مێروولهكهی سلێمان دوو دهنك گهنممان بۆ یهك ساڵ پێ دهدرێت بهڵام سهرۆك خۆی وهك حاتهمی تایی سهفرهی دهڕازێنێتهوه.

 

سهرۆك داینابوو كه دهملارهكان ئهو پرسیارهیان پرسی وا به  توندی وهڵامیان بداتهوه كه دهم و ددانیان به توورهكه كۆ بكرێتهوه.

 

_ من سهری ناو سهرانم ئێوه سهری ناو گهڵانن.

-

كه سهرۆك خهریكی ئهم بیرانه بوو و دهملارهكان له ساڵۆن خۆیان ئامده دهكرد كه سهرۆك پرسیارباران بكهن مامه رهشه له ناو دهفتهرهكهی دهستیدا ئهم شتانهی نووسی كه دواتر به سهرۆكی بڵێ و سهرۆكیش خۆی دهزانێت چی لهو چوار پاسهوانهی دهكات.

 

پاسهوانی پێشهوه: دهك به ملی شكاو! من تازه خهریك بوو فراوینم دهخوارد. برنجی دهم نهكێشراو. نهیهێشت تهواوی بكهم.

 

پاسهوانی پشتهوه، یهكهم كهسی دهستی راست:  سێ جار له گیرفان چهپهوه ه چمۆڵهی له سهرۆك نا.  دهستی راستی به رهخت و فیشهكهكانییهوه بوو.

 

پاسهوانی پشتهوه، ناوهراست: سێ جار بیری لهوه كردهوه كه دهسترێژ له سهرۆك بكات.

 

مامه رهشه ئهمهشی نووسی كه ئهم كهسه دهتوانێت له لایهن دهملارهكانهوه هان  درابێت كه ههر كات كات بوو ههستێت بهم دهستڕێژه.

 

پاسهوانی پشتهوه، سێههم  كهسی دهستی چهپ:  جارێكیان قامكی شایهتیمانی بهرز كردهوه و له مێشكی خۆیدا وایدانا كه دهیكات به قوونی سهرۆكدا. جارێكیان سهری خووڵاندهوه و له بهر چاویدا وێنهیهكی وا دههات و دهچوو كه خهریكه شاخهكانی دهكات به چاوی سهرۆكدا. دوا جاریش پێش ئهوهی بگهنه بهر دهرگای كۆبوونهوه له گهل دهملارهكان چڵمی لووتی ههتا توانی ههڵلوشی، ' ئاخر چڵمنه تۆ و سهرۆكایهتیان وتووه؟"

 

 

مامه رهشه له بهر دهرگای كۆبوونهوهكهدا خاڵی كۆتایی نووسینهكهی دانا. له پشت سهری ههموویانهوه وهستا ههتا سهرۆك چووه ژووری كۆبوونهوه. كه دهرگای ژوورهكه داخرا مامه رهشه سهری رادهوهشاند.

 

به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس...

ما را در سایت به‌شێك له‌ رۆمانی نێكرۆپۆلیس دنبال می‌کنید

برچسب: نویسنده: بازدید: 116 تاريخ: جمعه 4 اسفند 1396 ساعت: 0:52

صفحه بندی